راچڵەكین -
پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند كە لەناحیەی زەڕایەن كێبڵی كارەبایان لە دوو ماڵ دزیبوو.
ئەمڕۆ هەینی 14-8-2026، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای تۆماركردنی سكاڵای یاسایی لە بنكەی پۆلیسی زەڕایەن كە لە دوو ماڵدا كێبڵی كارەبایی دزرابوە، بەبڕیاری دادوەر پەڕاوی لێكۆڵینەوە رێكخراو دوای بەدواداچوونەكان و كۆكردنەوەی زانیاری پێویست، لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران.
وەك لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسدا هاتووە، لەئێستادا تۆمەتباران (ش، م، ع ١٩ ساڵ و ب، م، أ ١٨ ساڵ )، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی (٤٤۳) لەیاسای سزادانی عیراقی، راگیراون و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.