" ئەگەر لەئەمریكا نەپاڕانایەتەوە نەدەگەیشتین بەم ڕۆژە"

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 63

راچڵەكین-

نوێنەری شاری تاران لەپەرلەمانی ئێران ڕەخنەی توند لە ئەدای حكومەتی وڵاتەكەیی و تیمی دانووستانكار دەگرێت و تۆمەتباریان دەكات بەوەی كەلەپشت نەهامەتییەكانی ئەمڕۆی خەڵكی ئێرانن.

كامەران غەزنفەری، نوێنەری تاران لەپەرلەمانی ئێران، لەبارەی بەهانەكانی حكومەتی وڵاتەكەی كە دەڵێت نالەبارەی دۆخی ژیانی هاوڵاتییان پەیوەندی بە جەنگی ئەمریكاوە هەیە، دەڵێت:" ئەم دۆخەی ئێستا هیچ پەیوەندی بەجەنگەوە نییە، خۆ دوو ساڵ پێش ئێستا هیچ جەنگێك لەئارادا نەبوو كە حكومەت دەسەڵاتی گرتە دەست."

"ئەگەر تیمی دانووستانكار خۆیان بەلاوازی نیشانی ئەمریكا نەدایە و سازشیان بۆ نەكردایە، ئەم دۆخەی ئێستا ڕووی نەدەدا. سیاسەتی هەڵەی دەرەوە ڕۆڵی هەبوو لەوەی دوژمن بەمتمانەی زیاترەوە هێرش بكاتە سەر ئێران."  غەزنفەری وا دەڵێت.

نوێنەری تاران لەپەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو دۆخەی ئێستاو قەیرانەكان بەهۆی بێ توانایی بەرپرسەكانەوەیە، هەربۆیە باشترین شت كە لەئێستادا حكومەت ئەنجامی بدات " دەستلەكاركێشانەوەیە".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن