ئاسایشی هەولێر لەسەر رووداوەكەی قەزای بەحركە دێتەدەنگ

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 239

راچڵەكین -

ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارە رادەگەیەنێت، كە لەكاتی رێگریكردن لە دروستكردنی پرۆژەی (پشتێنەی سەوزایی) شاری هەولێر كە دەكەوێتە سنوری قەزای بەحركە، تەقەی لە كارمەندانی كۆمپانیای جێبەجێكار كرد و سێ كارمەندی بریندار كرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، كە ئەمڕۆ یەكشەممە 16-8-2026 بڵاوكراوەتەوە، "سەبارەت بە دروستبوونی كێشەو ئاڵۆزی و رێگریكردن لە كۆمپانیای جێبەجێكاری دروستكردنی پرۆژەی (پشتێنەی سەوزایی) شاری هەولێر، كە دەكەوێتە سنوری قەزای بەحركە، لەلایەن چەند هاووڵاتییەكی ئەو سنوورە رێگریی لە كارمەندانی كۆمپانیاكە كراوە و هێرشكراوەتە سەریان و لەئەنجامدا سێ لە كارمەندانی كۆمپانیاكە بریندار بوون.

ئاسایشی هەولێر ئاشكرایكردووە، لەسەر ئەم رووداوە، ئەو تۆمەتبارەی تەقەكانی كردووە بەناوی (م.ت.ت) لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن