راچڵەكین-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر دەڵێت، ئەگەری ھەیە ڕیككەوتنی نێوان عومان و ئێران لەبارەی گەرووی ھورمز، ببێتە ئاسانكاری بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی نیوان تاران و واشنتۆن.
رۆژی سێشەممە 18ی ئابی 2026 ماجید ئەنساری ڕایگەیاند، لەئێستادا، ھەوڵدەدرێت ئەمریكا و ئێران لەبارەی كۆتاییھێنان بە جەنگی نێوانیان بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستان:"ئەگەری ھەیە ڕیككەوتنی نێوان عومان و ئێران لەبارەی گەرووی ھورمز، ببێتە ئاسانكاری بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی نیوان تاران و واشنتۆن."
بەرپرسەكەی دەرەوەی قەتەر ڕوونیكردەوە "لەئێستادا، ھەوڵ دەدرێت دۆخی ناوچەكە ھێور بكرێتەوە، ھەروەھا ئەمریكا و ئێران بگەڕێنەوە بۆ جێبەجێكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن:" چاوەڕوانی ئەوە دەكەین عومان و ئێران لەبارەی گەرووی ھورمز بگەنە ڕێككەوتن".