راچڵەكین -
دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیركردنی حەوت تیرۆریستی داعش رادەگەیەنێت، كە لەشاری سلێمانی و دەوروبەری خۆیان حەشاردابوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم، كە ئەمڕۆ سێشەممە 18-8-2026 بڵاوكراوەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگریی، توانییان حەوت تیرۆریستی داعشی داواكراوی دادگاكانی عیراق بە ماددەی (٤)ی تیرۆر، كە لەشاری سلێمانی و دەوروبەری خۆیان حەشاردابوو، دەستگیربكەن.
وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تیرۆیستە دەستگیركراوەكان، لە ڕابردوودا چەكداری گروپی تیرۆریستی داعش بوون، ئەمڕۆ سەرجەمیان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی فیدراڵ كران، بەپێی تایبەتمەندی شوێنی تاوان بۆ تەواوكردنی ڕێكارەكانی لێكۆڵینەوە.