ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

ئابوری

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 209

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لەدابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران.

بەگوێرەی ئەو خشتەیە بێت كەلەلایەن وەزارەتی دارایی بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی ئاب، مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت:

 

رۆژی دووشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، بڕی (830,782,000,000) هەشت سەد و سی ملیار و حەوت سەد و هەشتا و دوو ملیۆن دینار، وەك تەموویلی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عیراق.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن