شەپۆلێكی نوێی گەرما ڕوو لەهەرێمی كوردستان دەكات

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 161

راچڵەكین-

پلەكانی گەرما لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان جارێكی تر ڕوو لەهەڵكشان دەكەن و بای باكوری رۆژهەڵات، لەچەند ناوچەیەك چالاك دەبێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردووەتەوە، لەئەنجامی بەردەوامی هەوای فێنكی دەریای ناوەراست بۆ ئەمڕۆ چوارشەمە پلەكانی گەرما بەراورد بە رۆژی رابردوو زیاتر نزمبوونەتەوە.

 بەبڕوای ئەو شارەزای كەشناسییە، لە سبەینێ پێنجشەمە 20ی ئابی 2026 كاریگەری ئەو بارستە هەوایە لاواز دەبێت و پلەكانی گەرما 2 تا 3 پلە بەرزدەبنەوە. هاوكات بای باكوری رۆژهەڵات لەناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و بەگشتی ناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم بەتایبەت لە كاتەكانی سبەی ئێوارەوە بە خێرای 20كم تا هەندێك كات بۆ سەرووی 50كم لە كاتژمێرێكدا چالاك دەبێت و تا رۆژی شەمەی هەفتەی داهاتوو 22ی ئاب بەردەوامی دەبێت.

پلەكانی گەرما لەرۆژانی داهاتوودا بەتایبەت لەسەرەتای هەفتەوە لەئەنجامی كاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆیەك لە بەرگەهەوای ناوچەكەدا بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوەد و تا ناوەراستی هەفتە 25ی مانگ ئەم شەپۆلە گەرمایە بەردەوامی دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن