لە سلێمانی كەسێك بەم تۆمەتە دەستگیركرا

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 330

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیركرددنی كەسێكی بەتۆمەتی دزینی لیرەو بڕێك ئاڵتوون و پارە راگەیاند.

پۆلیسی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی ئاب بڵاویكردووەتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لەنوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات سكاڵای تۆماركرد كە 15 لیرەی ئاڵتون و بڕێك ئاڵتون و پارەی لێدزراوە، بڕیاری دادوەر وەرگیراو دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكان، زانیاری پێویست كۆكرایەوەو توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵاتەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، لەكاتی گەڕان و پشكنیندا دەستگیرا بەسەر بڕی 9850 دۆلار كە پارەی لیرەكان بووەو تۆمەتبار فرۆشتوویەتی.

تۆمەتبار (م، ف، م لەدایكبووی 1942لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن