رووسیا زیاتر لە 100 سەربازی دیلی ئۆكراینا ئازاد دەكات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 161

وێنە: ئەرشیف

راچڵەكین -

وەزارەتی بەرگریی رووسیا لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئیستانبوڵ لەگەڵ ئۆكراینا، بڕیاریدا زیاتر لە سەربازی ئەو وڵاتە ئازاد بكات، كە لە بەرەكانی جەنگدا بەدیل گیرابوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە 19-8-2026، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتنەی لە دانوستانەكانی ئیستانبوڵ كرا، كە یەكێك لە بڕگەكانی رێككەوتنەكە، ئازادكردنی سەربازە دیلەكانی نێوان رووسیا و ئۆكراینایە، 103 دیلی جەنگی ئۆكراینا ئازاد كران و لەڕێی تیمی خاچی سووری نێودەوڵەتییەوە رەوانەی وڵاتەكەیان كرانەوە، لە بەرامبەردا ئۆكرایناش 103 سەربازی رووسیای ئازاد كرد.

وەزارەتەكە ئاشكریكردووە، پرۆسەی ئاڵوگوڕكردنی دیلەكانی جەنگ، بە نێوەندگیریی ئیمارات بووە، سەربازە دیلەكانی رووسیا دوای ئازادبوونیان، رەوانەی وڵاتی بێلارووس كراون و دوای ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی و وەرگرتنی چارەسەری پێویست، دەگەڕێندرێنەوە بۆ رووسیا و رەوانەی ماڵەوە دەكرێنەوە.

تائێستا رووسیا و ئۆكراینا هەزاران سەربازی یەكتریان ئازادكردووە، كە لە بەرەكانی جەنگدا بەدیل گیرابوون، پرۆسەكەش بەردەوام دەبێت بەئامانجی ئازادكردنی سەرجەم سەربازە دیلەكانی هەردوو وڵات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن