راچڵەكین -
پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند، كە بەچەقۆ هێرشیكردبووە سەر بەڕێوەبەری بانكی سەیدسادق و برینداری كردبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لەبارەی هێرشكردنە سەر بەڕێوەبەری بانكی سەیدسادق، راگەیاندرایۆكی بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە، دوای ئاگاداركردنەوەی هێزەكانی پۆلیس لە ڕووداوێك لەناو بانكی سەیدسادق، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادق گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو دەركەوت كە بەڕێوەبەری بانكەكە لەلایەن كارمەندێكی خۆیەوە بەچەقۆ هێرشكراوەتە سەری و برینداركراوە.
تۆمەتبارەكە ناوی (و، ح، ع)ە، لەدوای رووداوەكە، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (230) لەیاسای سزادان ڕاگیرا. بنكەی پۆلیسی سەیدسادقیش پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رووداوەكە رێكخستووەو لێكۆڵینەوەكانیش بەردەوامە.