راچڵەكین-
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان چارەنووسی فەرمانبەرانی ڕێكخراوەكانی یەكلاكردەوەو تەواوی مافەكانی ڕاژەی شارستانی و خانەنشینییان پێبەخشرا.
وەزارەتی دارایی و ئابووری بەپێی گشتاندنێكی فەرمی كە لە 19ی ئابی 2026 بە واژووی ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەرچووە، دۆسیەی فەرمانبەرانی ڕێكخراوەكانی بە یەكجاری یەكلایی كردەوە و تەواوی مافەكانی ڕاژەی شارستانی و خانەنشینییان پێدەبەخشێت بەپێی یاساكانی بەركار لەهەرێمی كوردستاندا.
بەپێی ئەم گشتاندنە نوێیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، فەرمانبەرانی ڕێكخراوەكان لەمەودوا لە تەواوی دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا وەك فەرمانبەری ئاسایی و میلاكی هەمیشەیی مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت و تەواوی مافە یاسایی و كارگێری و داراییەكانیان پێدەبەخشرێت، هەروەها هاوشێوەی فەرمانبەرانی تری راژەی شارستانی پەبەپێی یاسای خانەنشینی بەركار لەهەرێمی كوردستان مافی خانەنشینیان پێدراوە.