تەرمی كەسێكی بەڕەگەز بیانی لەسنووری خورماڵ دەدۆزرێتەوە

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 95

راچڵەكین-

كەسێكی بەڕەگەز بیانی لەپشت گوندی بانیشاری كۆن سەربە قەزای خورماڵ دۆزرایەوە. پۆلیسی هەڵەبجەش دەڵێت : نەتوانراوە تەرمەكە بناسرێتەوە."

رائیدی پۆلیس ئاكام قوتبەدین ئاغا وەیس؛ وتەبێژی بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە 
رایگەیاند، دوای ئەوەی ئاگادار كرانەوە بە بەبونی تەرمێك لەپشت گوندی بانیشاری كۆن سەربە قەزای خورماڵ، هێزەكانمان لە بنكەی پۆلیسی خورماڵ و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەوتاوانی بەڕێوەبەرایەتیمان دەرچوون بۆ شوێنی ڕووداوەكە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی سەختی و شاخاوی ناوچەكەوە دوا چەند كات ژمێرێك تەرمەكەیان  دۆزیەوە كە جلوبەرگی وڵاتێكی بیانی لەبەردایاوەو هیچ جۆرە ناسنامەیەكی پێنەبووە.
 
رائید ئارام دەڵێت، تەرمی هاوڵاتییەكە ڕەوانەی پزیشكی دادی هەڵەبجە دەكرێت بەهۆی تێپەڕبونی كاتێكی زۆر بەسەر ڕووداوەكەدا نەتوانراوە تەرمەكە بناسرێتەوە، هاوكات پەڕاوی لێكۆڵینەوەی  لە بنكەی پۆلیسی خورماڵ  بۆ ڕێكخراوە

لێكۆڵینەوەكان لە ڕوداوەكە دەستیپێكردوە.

 


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن