راچڵەكین-
ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت كە ماڵپەری شەفافیەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی نانەوتی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 15 تا 21 ی ئاب ،بڕی (7) ملیارو (178) ملیۆن و (790) هەزارو (659)دینار بووە، لە (82%)ـی داهاتەكە نەختینەیە و (18%) چەكە.
داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی 34.607% كەمیكردووە دەكاتە بڕی 3 ملیار دینار، بەجۆرێك داهاتی نانەوتی لە 8 تا 14ی ئابی 2026 بریتیی بوو لە (10) ملیارو (977) ملیۆن و (922) هەزارو (680) دینار.
ماڵپەڕی شەفافیەت لە 8 بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكرێت و دروشمەكەی "بە سیستمكردن و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاوڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەت"ـە.