ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق یاسای رزگاربووانی ئێزدی هەمواردەكاتەوە

عێراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 137

راچڵەكین -

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەرنامەی كاری دانیشتنی داهاتووی بڵاوكردەوەو یەكێك لە بڕگەكانیشی بریتییە لە خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواری یاسای رزگاربووانی ئێزدی.

فەرمانگەی كاروباری پەرلەمانیی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە راگەیەندراوێكدا بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمانی بڵاوكردەوە، كە رۆژی یەكشەممە 23ی ئابی 2026 كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.

بەگوێرەی كارنامەكە، لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران، خوێندنەوە بۆ چەند یاسایەك دەكرێت، لەوانە:

خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواركردنی یەكەمی یاسای شارۆچكە پیشەسازییەكان ژمارە (2)ی ساڵی 2019.

خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای ڕێكخستنی وزەی نوێبووەوە.

خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواركردنی یەكەمی یاسای بەرگریی شارستانی ژمارە (44)ی ساڵی 2013.

خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای پەسەندكردنی پەیماننامەی هاوبەشیی ستراتیژی لە نێوان كۆماری عێراق و كۆماری فەرەنسادا.

خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواركردنی یەكەمی یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی ژمارە (8)ی ساڵی 2021.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن