راچڵەكین-
ئەمڕۆ شەممە 22 ئابی 2026، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 94 دۆلارو 39 سەنت مامەڵەی پێودەكرێت.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تەكساس بە 87 دۆلار و 6 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
پەرەسەندنی گرژییەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران دووبارە هێرشكردنەوە سەر بەرژەوەندییەكانی یەكتر لەگەرووی هورمزو وڵاتانی عەرەبی، ترسی ئەوەی لای بازرگانانی نەوت دروستكردووە دابینكردنی نەوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووبارە پەكی بكەوێت.