راچڵەكین -
پۆلیسی بەغدا دەستگیركردنی 147 هاووڵاتی بیانی رادەگەیەنێت، كە بەشێوەیەكی نایاسایی هاتوونەتە ناو خاكی عیراق و سەرپێچییان لە مەرج و رێنماییەكانی تایبەت بە مانەوەی بیانییەكان كردووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا، كە ئەمڕۆ شەممە 22-8-2026 بڵاوكراوەتەوە، هێزەكانیان لەچەند هەڵمەتێكی ئەمنیدا 147 هاووڵاتی بیانییان دەستگیركرد بە تۆمەتی هاتنە ناو خاكی عیراق بەشێوەیەكی نایاسایی و سەرپێچیكردن لە مەرج و رێنماییەكانی تایبەت بە مانەوەی بیانییەكان لە وڵاتدا.
ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركراون، بەمەبەستی كاركردن هاتوونەتە شاری بەغدا، بەڵام رێكارە یاساییەكانیان جێبەجێ نەكردووە و مۆڵەتی فەرمیی مانەوەیان لە شارەكە وەرنەگرتووە.
فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەرجەم دەستگیركراوەكان رێكاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر و ئێستا دەستبەسەركراون.