راچڵەكین-
بەرپرسێكی باڵای حەشدی شەعبی و سێ چەكداری ئەو گرووپە لەشاری بەغداد لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە دەستگیركران.
سەرچاوەیەكی ئەمنی بەمیدیای عیراقی ڕاگەیاندووە، رۆژی دووشەممە ( ئەبو جەعفەر) ئەندامی نووسینگەی ئەركانی دەستەی حەشدی شەعبی لەماڵەكەی خۆی لەشاری بەغداد لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە دەستگیركراوە ( تائێستا هۆكاری دەستگیركردنەكەی ئاشكرا نەكراوە)
هەر ئەمڕۆ لەناوچەی بەلەدیاتی شاری بەغداد سێ چەكداری سەر بەحەشدی شەعبی لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە دەستگیركراون.
دادوەری دادگای كەرخ لەبەغداد، بە بێتاوان ناساند لەو تۆمەتانەی ئاراستەی كراون و ئازادی كرد. وەك میدیای گرووپە چەكدارەكانی عیراق بڵاویانكردووەتەوە.
هەفتەی ڕابردوو بەهەمان شێوە عەباس ئەلیەعقوبی، ئەفسەری هەواڵگری لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی پشتێنەی بەغدای حەشدی شەعبی، لە ماڵەكەی خۆی لە پارێزگای زیقار لەلایەن هێزێكی دژە تیرۆری عیراقەوە دەستگیركرا. بەڵام دوای كەمتر لە 48 كاتژمێر ڕادەستی حەشدی شەعبی كرایەوەو ئازادكرا.