راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 24ی ئابی 2026 ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت بەتایبەتی لەناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم، لەكاتەكانی ئێوارە بۆ كاتەكانی شەو ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆز وخۆڵێكی سووك هەیە. پلەكانی گەرما بەگشتی كەمێك نزم دەبنەوە بە ( 1- 2 ) پلە تەنها ناوچەكانی سنووری گەرمیان نەبی كەمێك بەرزتر دەبێت بە ( 1 – 2 ) پلە.
سبەی سێشەممە 25ی ئابی 2026 ئاسمان ساماڵ دەبێت. پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 42 پلەی سیلیزی
پیرمام: 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:43 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 41 پلەی سیلیزی
دهۆك: 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی
ئاكرێ:43 پلەی سیلیزی
گەرمیان:47 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:35 پلەی سیلیزی