پۆلیسی هەولێر: چەند كەسێكمان دەستگیركرد كە پشێویان نابوەوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 116

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیركردنی چەند كەسێكی لەگوندی گردەڕەشەی سنووری قەزای خەبات راگەیاند.

پۆلیسی هەولێر، رۆژی دووشەممە 24ی ئابی 2026 لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، شەوی یەكشەممە 23ی ئابی 2026، چەند كەسێك لە گوندی گردەڕەشەی سنووری قەزای خەبات دەستیان كردبوو بە دروستكردنی پشێووی و نا ئارامی، بۆ پاراستنی ئۆقرەیی و ڕێگریكردن لە زیانگەیاندن بە  سەر و ماڵی هاووڵاتیان و كەرتی گشتی.

" هێزەكانمان گەیشتنە سنوورەكە و ئەوانەی دەستیان لە دروستكردنی پشێووییەكە هەبوو بە فەرمانی دادوەر ڕاگیراون، هەروەها ڕیكاری یاسایی بەرامبەر هەر كەسێكی دیكەش دەگیرێتە بەر كە بەشداریان لەو رووداوە كردووە." پۆلیسی هەولێر وا دەڵێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن