راچڵەکین-
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، هاوبەشە بازرگانییەکانیان ئاگاداریان کردوونەتەوە هەڕەشەکانی ئەمریکا بە هەند وەرناگرن.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند: ئەمریکییەکان خۆشیان دەزانن کە کەس بڕوا بە لێدوان و هەڕەشە گەورەکانیان ناکات، چونکە ئەمریکا لە رووی ئابوورییەوە لە بارودۆخێکدا نییە بتوانێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دیکە لەوە زیاتر سنووردار بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد: هاوبەشە بازرگانییەکانی ئێران، چ لە رێگەی میدیاکانەوە و چ لە رێگەی ناردنی پەیامی راستەوخۆوە بۆ تاران، جەختیان لەوەکرووەتەوە کە لێدوانەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بە هیچ دادەنێن و بایەخی پێ نادەن.