راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 25ی ئابی 2026 ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵەهەور وە لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم نیمچە هەور دەبێت.
خێرای با / لەسەرخۆ- مام ناوەند (20 - 10) كم/لە كاتژمێرێكدا لە دوای نیوەڕۆ وە چالاك دەبێت بۆ 30كم/ك بەتایبەت لە ناوچەكانی گەرمیان و ڕۆژهەڵاتی هەرێم.
پلەكانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەكان نزیك دەبێتەوە وە لە سەنتەری شارەكان كەمێك بەرزتر دەبێتەوە لەتۆماركراوەكانی دوێنێ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر:43 پلەی سیلیزی
پیرمام: 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:43 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 42 پلەی سیلیزی
دهۆك: 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی
ئاكرێ:40 پلەی سیلیزی
گەرمیان:46 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:33 پلەی سیلیزی
سبەی چوارشەممە 26ی ئابی 2026 ئاسمان ساماڵ دەبێت. پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە لە تۆمارەكانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 42 پلەی سیلیزی
پیرمام: 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:41 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 41 پلەی سیلیزی
دهۆك: 40 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی
ئاكرێ:39 پلەی سیلیزی
گەرمیان:45 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:31 پلەی سیلیزی