بوومەلەرزە ناوچەیەكی باكووری كوردستانی هەژاند

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 174

راچڵەكین -

بوومەلەرزەیەكی بەهێز ناوچەیەكی لە باكووری كوردستان هەژاند و تائێستاش زیانەكانی ئاشكرا نەكراوە.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 25-8-2026، بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 4.2 پلە بە پێوەری رێختەر، پارێزگای سەمسووری لە باكووری كوردستان گرتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییەی لە ماڵپەڕی سەرۆكایەتی بەڕێوەبردنی كارەسات و دۆخە لەناكاوەكان (ئافاد) بڵاوكراوەتەوە، چەقی بوومەلرزەكە، شارۆچكەی سینجیك بووە كە لە قووڵایی حەوت كیلۆمەتر لەژێر زەی روویداوە.

تائێستاش هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانەكانی بوومەلەرزەكە بڵاونەكراوەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن