راچڵەكین-
سەرۆككۆمای توركیا دەڵێت، كاتێك باس دێتە سەر نیشتمانەكەمان، داهاتووی دەوڵەت و گەلەكەمان، سەر بۆ كەس نەوی ناكەین.
ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی ئابی 2026 رەجەب تەیب ئەردۆغان، لەووتارێكدا لەمەلازگیرت-ی توركیا ڕایگەیاندك" لە كاتی پێویستدا دەستبەرداری هەموو شتێك دەبین، بەڵام كاتێك باس دێتە سەر نیشتمانەكەمان، داهاتووی دەوڵەت و گەلەكەمان، سەر بۆ كەس نەوی ناكەین".
"لەم جوگرافیایەدا جگە لە بەهێزبوون، یەكڕیزیی و پێكەوەبوون هیچ بژاردەیەكی دیكەمان نییە. ئێمە گەلێكی شەیدای سەربەخۆیین" سەرۆككۆماری توركیا وا دەڵێت.
رەجەب تەیل ئەردغان لەبەشێكی تری ووتارەكەیدا ووتی:" لە پێناو ئەوەی ئەو جوگرافیایەی تیایداین جارێكی دیكە بكەینەوە بە مەڵبەندی ئاشتیی و ئارامیی، خۆمان بە تەواوی ئامادە كردووە و، ڕایگەیاند: "لە پێناو بەدیهێنانی ئامانجەكانمان بۆ توركیای بێ تیرۆر و ناوچەی بێ تیرۆر، خۆمان بۆ هەموو خەباتێك ئامادەكردووە. ئەوانەی پێیانوایە بە هاندان و پیلانگێڕی و تەڵە دەتوانن پێش بە كاروانی پیرۆزی توركیا و گەلی تورك بگرن، تووشی نائومێدی دەبن".