ئیسرائیل ژمارەیەك هاووڵاتی سووریا دەستگیر دەكات

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 107

راچڵەكین -

هێزەكانی ئیسرائیل پێگەی خۆیان لەناو خاكی سووریا بەهێز دەكەن و لەچەند پرۆسەیەكی ئەمنیدا چوار هاووڵاتی لە قونێتەڕە و گوندەوارەكانی دیمەشق دەستگیر دەكەن و پاشان ئازادیان دەكەن.

میدیای فەرمیی سووریا بڵاویكردەە، دوای ئەوەی هێزەكانی ئیسرائیل لەهەردوو ناوچەی قونەیتەڕە و گونداوەركانی دیمەشق، بەبێ هۆكار چوار هاووڵاتیی مەدەنییان دەستگیركرد، ئەمڕۆ هەرچوار هاووڵاتییەكە ئازاد كران.

دەستگیركردنی ئەو چوار هاووڵاتییەی سووریا لەلایەن هێزەكانی ئیسرائیلەوە، لەكاتێكدایە سوپای ئەو وڵاتە تادێت پێگەی خۆی لە باشووری سووریا بەهێزتر دەكات و ناوچەی زیاتر دەخاتە ژێر كۆنترۆڵی هێزە سەربازییەكانی.

لەماوەكانی رابردووشدا هێزەكانی ئیسرایل لەمیانی چەند هەڵمەتێكی سەربازیدا لەناوچە جیاجیاكانی ژێر دەسەلاتی خۆی لە باشووری سووریا، چەندین هاووڵاتی دانیشتووی ئەو ناوچانەی دەستگیركرد و پاشان ئازادی كردن. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن