راچڵەکین-
ئاژانسی بلۆمبێرگ بڵاویکردەوە: ئەمریکا پلانی داناوە کۆبوونەوەیەکی راستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا ئەنجام بدات سەبارەت بە شێوازی پاراستنی ئاسایشی گەرووی هورمز لە داهاتوودا.
لە لایەکی دیکەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، لەگەڵ عومان کار دەکات بۆ دروستکردنی رێڕەوێکی کاتی بۆ دەریاوانی و بەشداریکردن لە پاککردنەوەی مینەکان، بە مەبەستی کردنەوەی هێڵێکی هەمیشەیی دەریاوانی لە گەرووی هورمزدا کە ئێستا داخراوە.
ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدا دێن کە پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ترووس سۆشیاڵ" ئاماژەی بە بابەتی لابردن یان تەقاندنەوەی مینەکان لە گەرووی هورمز کردبوو.