شاندێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان گەیشتە بەغدا

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 145

راچڵەکین-

شاندێکی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان گەیشتە بەغدا و بڕیارە کۆبوونەوەیەک تایبەت بە نرخی بەنزین ئەنجام بدرێت.

 

بەگوێرەی زانیارییەکان، کەمێک پێش ئێستا ئەحمەد موفتی بریکاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێک کە لە ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی و راوێژکاری وەزارەتەکە پێکهاتبوون، گەیشتنە بەغدا.

 بڕیارە پاش کەمێکی دیکە شاندەکەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەسەر بانگهێشتی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانیعێراق، لەگەڵ ئەو لیژنەیە کۆببنەوە سەبارەت بە قەیرانی سووتەمەنی بە گشتی و بەنزین بە تایبەتی لە هەرێمی کوردستان

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن