راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بە رێژەی دوو بۆ چوار پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزم دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: سبەی هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.