راچڵەکین-
وەزارەتی نەوتی عێراق داواکارییەکی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی بەنزین ڕەت دەکاتەوە.
نووسراوێکی فەرمیی وەزارەتی نەوتی عێراق کە واژۆی باسم محەممەد، وەزیری نەوتی لەسەرە و لەلایەن سیپان شێروانی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، نووسراوەکە وەڵامی داواکارییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە داوای دابینکردنی بەنزینی کردبوو لە رێگەی پاڵاوتنی 15 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی ڕۆژانە بە نرخی فەرمی.
وەزارەتەکە لە نووسراوەکەیدا جەختی کردووەتەوە، بەهۆی گەیشتن بە لووتکەی بەکارهێنانی ناوخۆیی لە وەرزی هاوین و دابەزینی یەدەگی ستراتیژیی سووتەمەنی بۆ ئاستێکی "مەترسیدار"، ناتوانێت ئەو داواکارییە جێبەجێ بکات.
لای خۆشیەوە، سیپان شێروانی رایگەیاندووە، نووسراوەکەی وەزیری نەوتی عێراق ڕوونە و تێیدا ڕەتکردنەوەی ناردنی بەنزین و بەرهەمە نەوتییەکان بۆ هەرێمی کوردستان پشتڕاستکراوەتەوە.