بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرخ لە بەغدا کوژرا

عێراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 395

راچڵەکین-

بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوچەی کەرخ لە بەغدا کوژرا و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە: لە کاتی هەڵمەتێکی لابردنی زێدەڕۆیی لە ناوچەی دۆرە لە باشووری بەغدا، هێزە ئەمنییەکان و تیمەکانی شارەوانی ڕووبەڕووی تەقەکردن بوونەوە، لە ئەنجامدا ئەفسەرێک بە پلەی عەمید و کارمەندێک کوژران و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد: هێزە ئەمنییەکان بە سەرپەرشتیی فەرماندەی ئۆپەرسیۆنەکانی بەغدا، گەمارۆیەکی توندی ناوچەکەیان داوە و تەواوی دەروازەکانیان داخستووە، بە مەبەستی گەڕان و دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی تاوانەکە.

باسی لەوەشکرد: تاوەکو ئێستا گومانلێکراوێک دەستگیرکراوە و ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و پشکنین لە ناوچەکە بۆ دەستگیرکردنی سەرجەم تۆمەتباران بەردەوامن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن