حكومەتی هەرێم ئامادەیە بەمەرج 50 هەزار بەرمیل نەوتەكەی ناوخۆ ڕادەستی بەغداد بكات

ئابوری

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 213

راچڵەكین-

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمەرج ئامادەیە ئەو 50 هەزار بەرمیل نەوتە ڕادەستی بەغداد بكات كە بۆ پێداویستی ناوخۆ بەكاردەهێنرێت.

بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كە ڕۆژی 2ی ئەیلول دەرچووێندراوەو ئاڕاستەی وەزارەتی نەوتی عیراق كراوە، دوو پێشنیار خراوەتەڕوو تا بتوانن بەنزینی 450 دیناری دابین بكەن ئەوانیش:

* ڕۆژانە بڕی 140 هەزار بەرمیل نەوت بۆ هەرێمی كوردستان تەرخانبكرێت ( چ لەو كێڵگە نەوتییانەی لەهەرێم كار دەكەن یاخود ئەوانەی لە كێڵگە فیدراڵییەكان كاردەكەن) بەمەبەستی دابینكردنی سووتەمەنی پێویست بۆ پێداویستی ناوخۆ.

* عیراق پێداویستی ڕۆژانەی هەرێمی كوردستان لە سووتەمەنی بەتایبەت بەنزین دابین بكات كەبەرامبەر بێت بە 140 هەزار بەرمیل نەوت، ئەو كاتە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیە ئەو 50 هەزار بەرمیل نەوتە رادەست بكات كەلەئێستادا بۆ " دابینكردنی پێداویستی ناوخۆ بەركاردەهێنرێت."

بەگوێرەی زانیارییەكان، تائێستا وەزارەتی نەوتی عیراق وەڵامی ئەو نووسراوەی وەزارەیت سامانە سروشتییەكان و پێشنیارەكانی نەداوەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن