1500 شەڕڤانی یەپەژە ئەركێكی تایبەتیان لە وەزارەتی ناوخۆی سوریا پێدەسپێردرێـت

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 99

راچڵەكین-

وتەبێژی یەكێنەكاین پاراستنی ژنان دەڵێت، 1500 شەڕڤانی یەپەژە پەیوەندی دەكەن بە وەزارەتی ناوخۆی سوریا یەكەیەكی تایبەتیان بەناوی " هێزی ئەركی تایبەت" یان بۆ دادەمەزرێنرێت، ئەو هەنگاوەش لەچوارچێوەی پرۆسەی تێكەڵكردنی هێزەكانی سوریای دیموكراتە بە دامەزراوە ئەمنییەكانی سوریا.

ڕوكەن جەمال، ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو هێزە تایبەتە لەناوچەكانی كۆبانێ، حەسەكە، دێرك و قامیشلۆ جێگیر دەكرێن.

پێشتر نەورۆز ئەحمەد لەچاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكردبوو، كۆبوونەوەكانی یەپەژە لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی سوریا دوای زنجیرە دانووستانێكی درێژخایەن كەماوەی نزیكەی حەوت مانگی خایاندووە، ئەنجامدراون كە جگە لەدۆسێی تێكەڵكردنی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە دامەزراوەكانی دەوڵەت، چەن دۆسێیەكی تری وەك خۆبەڕێوەبەری و زمان و فێركردنی لەخۆگرتبوو.

" لەكۆبوونەوەكاندا بەردەوام جەختكراوە لە دیاریكردنی دۆخی یاسایی و ڕێكخراوەیی یەپەژە و دانپێدانانی لەچوارچێوەی هێزی سەربازی لەسوریا، بەڵام حكومەت بەشاندی دانووستانكاری یەپەژەیان ڕاگەیاندووە، لەئێستادا تێكەڵكردنی یەپەژە بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ لەنێ, ڕیزەكانی سوپادا گونجاو نییە، لەگەڵ هێشتنەوەی ئەو ئەگەرە لەداهاتوودا." نەورۆز ئەحمەد وا دەڵێت.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن