شاندێكی باڵای هەرێم بۆ چەند پرسێك دەچێتە بەغداد

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 131

ئەرشیف


راچڵەكین-

شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان بۆ قسەكردن لەسەر چەند پرسێك وەك بودجەی 2027 شایستە داراییەكان، مووچە فەرمانبەران، 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی و جێبەجێكردنی سیستمی ئەسیكۆدا دەچێتە بەغداد.

بڕیارە شاندەكە ئەمڕۆ سێشەممە 8ی ئەیلولی 2026 شاندە باڵاكەی حكومەتی هەرێم كە پێكهاتووە لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و د. عەبدولحەكیم خەسرەو، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، بگەنە بەغداد و لە سبەینێ چوارشەممەوە كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی فیدراڵی دەستپێبكەن.

بڕیارە شاندەكە لەكۆبوونەوەیان لەگەڵ فالح ساری، وەزیری دارایی عیراق، پشكی هەرێمی كوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027 و جێگیركردنی شایستە داراییەكان، پرسی مووچەی فەرمانبەران و دۆسیەی 120 ملیار دینارەكەی داهاتی نانەوتی و میكانیزمەكانی جێبەجێكردنی سیستەمی "ئەسیكۆدا"لە دەروازە سنوورییەكان، تاوتوێ بكەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن