راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 8ی ئەیلولی 2026 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێكی سووك لە كاتەكانی ئێوارە و شەودا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی هەرێم و گەرمیان. پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە ( 2 – 3 ) پلە.
سبەی چوارشەممە 9ی ئەیلولی 2026 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێك پەڵەهەور لە كاتەكانی ئێورەدا لە گەڵ ئەگەری تۆزێكی سووك لە كاتەكانی بەیانیدا. پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 36 پلەی سیلیزی
پیرمام: 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:37 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 36 پلەی سیلیزی
دهۆك: 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 38 پلەی سیلیزی
ئاكرێ:37 پلەی سیلیزی
گەرمیان:40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:24 پلەی سیلیزی