ئەمریكا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 164

راچڵەكین -

ئیدارەی ئەمریكا سزای بەسەر چەندین دامەزراوەی ئێرانیدا سەپاند بەتۆمەتی هاوكاریكردنی حكومەتی تاران لە گواستنەوەی چەك و باری نایاسایی لەڕێی ئاسمانییەوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، 36 دامەزراوە و كەسایەتیی دیكەی ئێرانی، كە كۆمپانیای فڕۆكەوانیشیان تێدایە، خرانە لیستی سزادرانەوە بەتۆمەتی هاوكاریكردنی حكومەتی ئێران لە بەكارهێنانی هێڵی ئاسمانی بۆ گواستنەوەی چەك و كەلوپەلی نایاسایی.

وەزارەتەكە روونیكردەوە، سەپاندنی سزاكە، دوای چاودێرییەكی وردی هەموو جموجۆڵەكانی ئەو دامەزراوانە هات كە بەشێوەیەكی نایاسایی گەشتە ئاسمانییەكانیان بۆ گواستنەوەی چەك و تەقەمەنی و كەلوپەلی جۆراوجۆر بۆ سوپای ئێران بەكارهێناوە.

لەماوەكانی رابردوودا، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا، سەدان كەسایەتی و كۆمپانیا و دامەزراوەی ئێرانی و بیانیی خستە لیستی سزادراوەكانەوە بەتۆمەتی هاوكاریكردنی ئێران. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن