گەرمیان.. لە رووداوێكی تەقەكردندا گەنجێك كوژرا

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 169

راچڵەكین -

لە قەزای رزگاری سەر بە ئیدارەی گەرمیان، تۆمەتبارێك تەقەی لە ماڵێكی دراوسێیان كرد و بەهۆیەوە گەنجێك كوژراو و یەكێكیش دیكەی بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەمە 9-8-2026، لەقەزای ڕزگاری، كەسێك تەقە لەماڵی دراوسێیەكی خۆیان كرد و لەئەنجامدا دوو كەس بریندار بوون، دوای ڕەوانەكردنیان بۆ نەخۆشخانەی شەهید هەژار لەكەلار، یەكێك لەبریندارەكان بەناوی (زیرەك بەكر محەمەد) لەدایكبووی 2008، بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە، گیانی لەدەستدا.

پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەكردووە، لەدوای رووداوەكە، تۆمەتبارەكە دەستگیركرا و بەپێی ماددەی ( 406)  لە یاسای سزادان راگیراوە، لێكۆڵینەوەش لە هۆكاری رووداوەكە دەستی پێكردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن