كەشوهەوای پێشبینیكراوی ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەكانی هەرێم

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 136

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 9-9-2026، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە گەڵ پەیدابوونی هەندێك پەڵەهەور لە كاتەكانی ئێوارەدا. پلەكانی گەرماش كەمێك نزمتر دەبێتەوە.

سبەینێ پێنچشەممە 10-9-2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ، (1-2) پلە بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 37 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:37 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ: 36 پلەی سیلیزی
دهۆك: 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی 
ئاكرێ:37 پلەی سیلیزی 
گەرمیان: 40 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران:27 پلەی سیلیزی
پیرمام: 31 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن