شەقامێكی سلێمانی بەڕووی شۆفێران بەربەست دەكرێت

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 254

راچڵەكین -

بەهۆی كاری نۆژەنكردنەوە و چاكسازیی شەقامەكانەوە، لە سبەینێوە شەقامێكی ناو شاری سلێمانی بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل بەربەست دەكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 9-9-2026، سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی پرۆژەی نۆژەنكردنەوە و چاكسازیی شەقامەكانی شار، سبەینێ پێنجشەممە لە كاتژمێر 8ی بەیانی تا كاتژمێر 12ی شەو، سایدی ڕۆیشتن لە ترافیكی نزیك بەنزینخانەی تاڤگە، تا بەردەم سیتی سینەما لەسەر شەقامی سەرەكيی سەرچنار بەربەست دەكرێت، بەمەبەستی ئامادەكردنی شەقامەكە و سەرلەنوێ قیرتاوكردنەوە.

شارەوانیی سلێمانی داوای لە هاوڵاتییان و شۆفێران كردووە هاوكاری و هەماهەنگیی تیمەكانی شارەوانی بكەن، ڕێنماییەكانی هاتووچۆ پەیڕەو بكەن و شەقامەكانی دەوروبەر وەك ڕێگای جێگرەوە بەكاربهێنن، بۆ ئەوەی كارەكان بە خێرایی و سەركەوتوویی تەواو بكرێن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن