راچڵەکین-
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: لێدوانەکانی مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەربارەی دەستوەردانی ئێران لە پرسی یەمەندا هیچ بنەمایەکی ڕاستییان نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد: حوسییەکانی یەمەن بزووتنەوەیەکی سەربەخۆیە و خۆی بڕیارەکانی خۆی دەدات، نە فەرمان لە کەس وەردەگرێت و نە بەکرێگیراوی هیچ لایەنێکە.
روونیشیکردەوە: ئاشتی لە یەمەن بە بۆمب و گوشاری دەرەکی بەدی نایەت، بەڵکو بە دانوستانی دادپەروەرانە دەست پێدەکات کە لەسەر بنەمای نەخشەڕێگایەکی ڕێککەوتن لەنێوان لایەنەکاندا بێت.