ترەمپ وادەی کۆتایی هاتنی شەڕی ئێرانی راگەیاند

جیهان

51 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 34

راچڵەکین-

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە جەنگی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران ڕاستەوخۆ دوای هەڵبژاردنەکانی نوێکردنەوەی نیوەیی کۆنگرێسی ئەمریکا، کە بڕیارە لە ٣ی تشرینی دووەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت، کۆتایی پێدێت.

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی چوونی لە واشنتنەوە بۆ ویلایەتی تێکساس لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، وڵاتەکەی لە ئێستادا هیچ دانوستانێکی چالاک و ئەرێنی لەگەڵ ئێراندا ئەنجام نادات.

 

سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی خستەڕوو، پێشبینی دەکات جەنگەکە دوای هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێس کە لە رۆژی 3ی مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچێت کۆتایی پێبێت، چونکە بە وتەی ئەو، ئێرانییەکان چیتر توانای بەرگەگرتنیان نەماوە.

 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ترەمپ باسی لەوە کرد، ئێران هەوڵدەدات کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێس هەبێت و ئامانجی سەرەکییان لە شەڕکردن لەگەڵ ئێران رێگریکردنە لەوەی تاران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن