راچڵەکین-
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم وادەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی لە خوێندنگەکان راگەیاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە لەبارەی دیاریکردنی وادەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنەوە بەڕێوەچوو، دواتر لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردە وادەکەی ئاشکرا کرد.
دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پەروەردە:
ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا بەپەسەندکردنی ساڵنامەی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧، رۆژی یەکشەممە ٢٠ ی ٩ ی ٢٠٢٦ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە.