تۆمەتبارانی رووداوی تەقەكردنەكەی هەولێر دەستگیر كران

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 167

راچڵەكین -

ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی ئەو سێ تۆمەتبارەی راگەیاند، كە شەوی رابردوو لە شەقامێكی شارەكە لەناو ئۆتۆمبێلەكەیاندا تەقەیان كردبوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-9-2026 بڵاوكراوەتەوە، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی هەولێر، هێزەكانیان بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاریزگای هەولێر، سێ تۆمەتباریان بەناوەكانی  (أ ، خ ، أ)و ( م ، ل ، أ) و ( م ، أ ، ع ) دەستگیر كرد ، كە لە ڕێكەوتی 9/9/2026 لە یەكێك لە شەقامەكانی شاری هەولێر بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (BMW)، لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی هەستابوون بە تەقەكردن و دروستكردنی ئاژاوە و بشێوی.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەكەیات ئەو چەكەشدا گیراوە كە تەقەیان پێكردبوو، لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونیش لەبارەی رووداوەكە بەردەوامە بۆ دەستگیركردنی سەرجەم تۆمەتبارانی دیكە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن