ئێران؛ ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا ١٢٩ هەزار کەسی تێپەڕاند

جیهان

21/05/2020     ژمارەی بینراو 280

راچڵەكین-

تەندروستی ئێران گیانلەدەستدانی 66كەسی دیكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند، بەوەش ژمارەی ئەو كەسانەی تاوەكو ئێستا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە  گەیشتە حەوت هەزار و 342 کەس.

كیانوش جیهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، ئاشكرایكرد لە 24 كاتكۆی رابردوودا، 66 كەسی دیكەی بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و دووهەزار و 392 حاڵەتی نوێی تووشبوونیش تۆماركراوە.

جیهانپور ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەكە لەو وڵاتە بەرزبووەتەوە بۆ 129 هەزار و  341 کەس ، تا ئێستا، 100 هەزار و 564 كەس دوای وەرگرتنی چارەسەر چاكبوونەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن