3 ژن بەتۆمەتی بردنە دەرەوەی ملیۆنان دۆلار دادگایی دەكرێن

عێراق

21/05/2020     ژمارەی بینراو 1484

راچڵەكین

بەتۆمەتی بردنە دەرەوەی چەندین ملیۆن دۆلار لە عێراقەوە بۆ لوبنان، فەرمانی دەستگیركردن بۆ3 ژنە تۆمەتباری عێراقی دەردەچێت، دادگایەكی لوبنانیش دەستبەسەر سەرجەم پارەكاندا دەگرێت.

بەگوێرەی هەواڵێكی ماڵپەڕی مەسلـلە،  دوای ئاشكرابوونی بردنە دەرەوەی چەندین ملیۆن دۆلار لە عێراقەوە بۆ لوبنان بەشێویەكی نایاسایی، دادگای لوبنان وێڕای دەستبەسەرداگرتنی سەرجەم پارەكە، تۆمەتبارەكانیشی رادەستی عێراق كردەوە بەمەبەستی دادگایی كردنیان.

ماڵپەڕەكە لە سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردووەتەوە، تۆمەتبارەكان بریتین لە 3 ژنە عێراقی، كە بەناوی ساختەوە پارەكانیان بۆ بانكێكی لوبنانی گواستووەتەوە، بەڵام دوای گومانكردنی دەسەڵاتدارانی لوبنان لە شێوازی گواستنەوەی پارەكە، دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردو بۆیان دەركەوت كە پرۆسەكە لە چوارچێوەی سپیكردنەوەی پارەیەو ئەو بڕە پارەیەشی كە بە زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت، پارەی دەوڵەتی عێراقەو 3 ژنە تۆمەتبارەكە بە نایاسایی حەواڵەی بانكێكی لوبنانیان كردووە.

لەئێستادا ئەو تۆمەتبارانە لەلایەن دادگای لوبنانەوە رادەستی دادگای عێراقی كراونەتەوە، بۆئەوەی رێكاری یاساییان بەرامەبەر بگیرێتەبەرو دادگایی بكرێن. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن