راچڵەكین -
وەزیری دەرەوی ئێران بە نوێنەرایەتی وڵاتەكەی لەگەڵ شاندی دانوستانكاری ئەمریكا كۆبووەوەو مەرجەكانیشی بۆ رێككەوتن لەگەڵ واشنتۆن ئاشكرا دەكات.
ئەمڕۆ سێشەممە 22-9-2026، لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە نیویۆرك، عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لەگەڵ شاندی دانوستانكاری ئەمریكا ستیڤ ویتكۆف و جارید كوشنەر كۆبووەوە.
میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، عەباس عیراقچی لە كۆبوونەوەكەدا كە نزیكەی سێ كاتژمێری خایاند، مەرجەكانی وڵاتەكەی بۆ رێككەوتن بە شاندی دانوستانكاری ئەمریكا گەیاندووە، كە بریتین لە: هەڵگرتنی دەستبەجێی گەمارۆی سەر بەندەرەكانی ئێران، راگرتنی جەنگ لەهەموو بەرەكان و ئازادكردنی پارە بلۆككراوەكانی ئێران لە بانەكانی دەرەوە.
هەرچەندە تائێستا وەڵامی ئەمریكا بۆ مەرجەكانی ئێران رانەگیەندراوە، بەڵام دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: كۆبوونەوەكە زۆر باش بووە.