راچڵەكین-
ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی ئەیلولی 2026، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 98 دۆلارو 41سەنت مامەڵەی پێودەكرێت.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تەكساس بە 89 دۆلارو 22 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ دوو هۆكار یەكێكیان دەستكردنەوەی سعودیەیە بە دابینكردنی نەوتی خاو لەڕێگەی بۆرییەكی گرنگەوە بۆ دەریای سوور، هاوكات زیادبوونی هیواكان بۆ گەیشتن بە چارەسەری دیپلۆماسی شەڕی نێوان ئەمریكا و ئێران لەڕێگەی دانوستانەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك.