راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی سلێمانی هاوڵاتییان لەبوونی تەرمێك ئاگادار دەكاتەوەو داواكارە هەركەسێك زانیاری لەبارەوە هەیە سەردانی پزیشكی دادوەری بكات.
پۆلیسی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، لەڕێكەوتی 21ی ئەیلولی 2026 تەرمی هاوڵاتییەك بەناوی (وریا محەمەد مەهدی لەدایكبووی 1988، نازناوی دەلۆ، ناوی دایكی نازەنین ڕۆستەم) لەشاری سلێمانی لەگەڕەكی سەرچنار دۆزراوەتەوەو لەئێستادا تەرمەكەی لەپزیشكی دادوەری شاری سلێمانییە.
پۆلیسی سلێمانی داوا لەكەسوكاری یان هەر كەسێك دەكات زانیاری لەبارەیەوە هەیە سەردانی پزیشكی دادوەری بكات یان پەیوەندی بكات بە بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە بەژمارە مۆبایلی (07731468640).