عالیە نسەیف سزایەكی قورس درا

عێراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 266

راچڵەكین-

دەسەڵاتی دادوەری عیراق بڕیاریدا بەسەپاندنی حەوت ساڵ زیندانی بەسەر عالیە نسەیف، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران و پێبژاردنی بە بڕی زیاتر لە 61 ملیار دیناری عیراقی.

وەك لەبڕیارەكەی دادگای ناوەندی تاوانەكانی دژە گەندەڵی عیراقدا هاتووە كە ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی ئەیلولی 2026 بڵاوكراوەتەوە، عالە نسەیف تاوانباركراوە بە پێشێلكاری دارایی و بەكارهێنانی پۆستەكەی بۆ دەسكەوتی دارایی نایاسایی.

هەروەها لەبڕیارەكەی دادگادا هاتووە، بەتاوانی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی پێویستە عالیە نسەیف بڕی زیاتر لە 27 ملیار دینار وەك پێبژاردن بەگەڕێنێتەوە گەنجینەی دەوڵەت. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن