راچڵەكین-
بەغداد بڕێكی تر لەپارەی گەنمی جووتیارانی ڕەوانەی هەرێم كوردستان كرد. بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستانیش دەڵێت، هەفتەی داهاتوو پارەكە دابەشدەكرێت.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان بەمیدیای نزیك لەپارتی راگەیاندووە:"76 ملیار و 294 ملیۆن دیناری ساڵی 2025ی پارەی گەنمی جووتیاران گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان و هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی دەكرێت."
لەو بڕەپارەیە بۆ پارێزگای هەولێر 24 ملیار و 815 ملیۆن دینار تەرخانكراوە و بۆ پارێزگای سلێمانیش 29 ملیار و 93 ملیۆن دینار و بۆ پارێزگای دهۆكیش 22 ملیار و 3855 ملیۆن دینار تەرخان كراوە.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان ڕوونیكردەوە، جگە لەو بڕەپارەیه حەوت ملیاری پارەی گەنمی 2025 جووتیارانی هەرێمی كوردستان لای بەغدا ماوە بنێردرێت.