راچڵەكین-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، دەڵێت، شاندی وڵاتەكەی لە نیویۆرك بە نێوەندگیری قەتەر، دانوستانی لەگەڵ ئەمریكا ئەنجامداوە.
میدیای ئێران لەزاری ئیسماعیل بەقایی بڵاویكردووەتەوە:" ئامانج لە ئەنجامدانی دانوستانەكە، گەیاندنی مەرجەكانی ئێران بوو بە بەرپرسانی ئەمریكا لەوانە كۆتاییھێنان بە جەنگ لەسەرجەم بوارەكاندا، ھەروەھا وەستاندنی كردە دوژمنكارەكانی ئەمریكا و ھەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی و جەنگی ئابووری لەسەر ئێران، ھەروەھا ئازادكردنی پارە بلۆككراوەكانی ئێران لە دەرەوە".
ڕۆژی سێشەممە دۆنالد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا، ڕایگەیاند، بەرپرسانی ئەمریكا لە نیویۆرك بۆ ماوەی سێ كاتژمێر دانوستانیان لەگەڵ شاندی ئێران ئەنجامداوە و ئاماژەی بەوەشدا كە دانوستانەكە بەشێوەیەكی "زۆر باش" بەڕێوەچووە.