پۆلیسی هەولێر لەسەر كوژرانی ژنێك دێتەدەنگ

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 164

راچڵەكین -

پۆلیسی هەولێر روونكردنەوە لەبارەی كوژرانی ژنێك لە گوندێكی سنووری ناوچەی كەسنەزان دەدات و رایدەگەیەنێت، ژنەكە لەلایەن هاوسەرەكەیەوە بە چەقۆ كوژراوە و بكوژەكەش دەستگیراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 23-9-2026، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ كاتژمێر 1:30ـی پاشنیوەڕۆ، ئاگادار كراینەوە لە ڕووداوێكی كوشتن لە گوندی (پیرەش) سەر بە سنوری بنكەی پۆلیسی كەسنەزان. دەستبەجێ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەركەوت كە ژنێك بە ناوی (سەوسەن ئیبراهیم محەمەد)، لەلایەن هاوسەرەكەیەوە بە ناوی (إ، إ،م ) بە چەقۆ كوژراوە.

پۆلیسی هەولێر ئاشكرایكردووە، لەدوای ئەنجامدانی تاوانەكە، تۆمەتبارەكە لەلایەن مەفرەزەی بنكەی كەسنەزان بە هاوكاریی پۆلیسی فریاكەوتن، دەستگیر كرا و لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوەكە لەلایەن پۆلیسەوە بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن